١٦ ئایار ٢٠٢٠ - ١٢:٣٣
ئەمریکا مووشەکێکی بەرهەم هێناوە کە تا ئێستا کەس نەیبینیوە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا دیسان لە لێدوانێکدا ناڕوون پاگەندەی کرد کە ئەمریکا مووشەکێکی چێ کردووە کە ١٧ جار خێراتر لە مووشەکەکانی ئێستایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە سپۆتینک، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەمریکا خەریکی چێ کردنی مووشەکی هایپرسونیک(سەرووی دەنگ)ە و ئەو مووشەکانە لە چاو خێراترین مووشەکەکانی ئێستا، ١٧ جار خێراترن.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە خەریکی بەرهەمهێنانی بەربڵاوی جیهازاتی سەربازی و چەک و تەقەمەنین کە هیچ کەس تا ئێستا وەکوو ئەوانەی نەدیوە. من ئەو مووشەکە ناو دەنێم سوپر دوپر(واتا زۆر گرینگ)، بیستوومە ١٧ جار خێراتر لە ئەو مووشەکانەیە کە سوپا لەبەردەستی دایە.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها زیادی کرد کە ئەو مووشەکانە دەبێ لەچاو مووشەکەکانی ڕووسیا و چین، باشتر بێت.

شیاوی باسە، جاناتان هافمەن وتەبێژی پێنتاگۆن کاردانەوەیەکی بە لێدوانەکانی ترامپ نیشان نەداوە و کایلی مکنانی، وتەبێژی کۆشکی سپیش لە لێدوان سەبارەت بە قسەکانی ترامپ خۆی بوارد.